کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی نێودەوڵەتی: بوژانەوەی ئابووری جیهان 5 ساڵی پێدەچێت

.

04:48 PM - 18/09/2020

(كارمن ڕاینهارت) گەورە ڕاوێژكاری ئابووری بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سوككردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە كەرەنتینەی گشتی بۆتەهۆی بوژانەوەی ئابووری، بەڵام بوژانەوەی تەواوی ئابووری جیهان 5 ساڵی پێدەچێت. (ڕاینهارت) لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئابووری جیهان لەشاری مەدرید رایگەیاند، ئێستا بوژانەوەیەكی خێرا هەیە بەهۆی هەڵگرتنی هەموو ئەو رێوشوێنانەی تایبەت بوون بە كەرەنتیەی گشتی، بەڵام بوژانەوەی تەواوەتی لە ئابووری جیهاندا ماوەی 5 ساڵ دەخایەنێت. ئەو پسپۆڕە ئابوورییەی بانكی نێودەوڵەتی وتیشی، ئەو داكشانە ئابوورییەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دروستبووە بۆ ماوەیەكی زیاتر درێژە دەكێشێت‌و هەموو وڵاتانی جیهانیش وەكو یەك نین لەبەرئەوەی ئەو وڵاتانەی زیاتر هەژارن، لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان زیانی زۆرتریان بەركەوتووە‌و رێژەی هەژاریش لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە