کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك پڵەس 102% بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردۆتەوە

.

04:44 PM - 18/09/2020

(ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لە مانگی ئابدا بەڕێژەی لەسەدا 102 پابەندبوون بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە. وەزیری نەوتی عیراق لەمیانی كۆبونەوەی لیژنەی چاودێری وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، كە لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو و هەردوو وەزیری نەوتی سعودیە‌و وەزیری وزەی روسیا بەشداربوون، باس لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت‌و پابەندبوون بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس كرا. وەك لە كۆبونەوەكەدا ئاماژەی پێدرا، ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی ئابدا گەیشتۆتە لەسەدا 102، ئەم ڕێژەیەش لە ئاستێكی زۆر باشدایە‌و كاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەكانی نەوت هەبووە، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە زیانێكی زۆری لێكەوتووە. هاوكات ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكردوە، هەریەك لە عیراق و نەیجریا لەسەدا 100 پابەندی رێكەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بوون، بەڵام ئیمارات  بۆتە یەكێك لە خراپترین ئەو وڵاتانەی رێكەوتنی ئۆپیك پڵەسی پێشێل كردوە‌و تەنها لەسەدا 10 پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بووە، بۆیە لەلایەن سعودیەوە نامەیەكی سەرزەنشتی ئاڕاستە كراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە