کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی چاكسازی و مووچە ڕوونكردنەوە دەدات

.

04:40 PM - 18/09/2020

وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دایە فەرمانبەران كە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسای دژی ئەو كەس‌و كۆمپانیایانەی كارتی بانكیان دابینكردوە، كاریگەری نابێت لەسەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەرێگەی كارتی زیرەكەوە. نوسینگەی راگەیاندنی (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق تەئكیدی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی دیكە لەرێگەی كارتی زیرەكەوە‌و ئەو پرسە پەیوەندیدار نیە بە هەڵمەتی لێپرسینەوە لەو كەس و كۆمپانیایانەی كارتی بانكیان دابینكردوە. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەنجامدانی چاكسازی‌و هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران، كاریگەری لەسەر خەرجكردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران‌و كەسانی تر نابێت‌و بەبێ‌ دواكەوتن شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج دەكرێت. ئەم ڕوونكردنەوەیەی وەزارەتی دارایی، دوای ئەوە هات كە دوێنێ‌ هێزە ئەمنیەكانی عیراق (بەها عەبدولحسێن عەبدولهادی) بەڕێوەبەری كۆمپانیای (كی كارد)یان لە نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیركرد كە بەنیازبوو بڕواتە دەرەوەی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە