کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

.

04:33 PM - 18/09/2020

(شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات‌و لەو چوارچێوەیەشدا 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.
شیروان میرزا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند، هیچ كێشەیەك بۆ ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست نەبووە، چونكە حكومەتی عیراق لە 18 بۆ 25ی هەموو مانگێك مووچە دابەش دەكات، لەوكاتەشدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. وتیشی، بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەكرێت‌و 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت. حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دیاری نەكردوە، پێشتریش سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی ‏چاوەڕێی 320 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا دەكات، ئەوە لەكاتێكدایە كە بۆ دابەشكردنی مووچەی یەك مانگ بە لێبڕینی لەسەدا 21، وەزارەتی دارایی نزیكەی 726 ملیار ‏دینار پێویستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە