کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پشكنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران دەكرێت

.

04:23 PM - 18/09/2020

ئاژانسی نێوەدەوڵەتی ووزەی ئەتۆم بڵاویكردەوە پشكنین بۆ چەند پێگەیەكی نوێ لە ئێران دەكات و ئاماژەی بەوەكرد تائێستا لێكۆڵینەوە دەكات لەمەواد و چالاكیە ئەتۆمیە ڕانەگەیانراوەكانی تاران.
ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند بەنیازە پشكنین بۆ چەند دامەزراوەیەكی نوێی ئێران بكات لەچەند رۆژی داهاتوودا و ئاشكرایكرد بوونی تیمەكانی لەو وڵاتە بۆ زامنكردنی ئەوەیە تاران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڵاویكردەوە تائێستا لێكۆڵینەوە دەكات لەو نمونانەی پشكنەرەكان لەچەند دامەزراوەیەكی ئێران وەریان گرتووە لەمیانی سەردانەكەیان و سەردانی دووەم لەچەند رۆژی داهاتووی ئەم مانگە دەبێت.
بەپێی زانیاری ئاژانسی نێوەدەوڵەتی ووزەی ئەتۆم ئەمباری یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەیان جار زیاترە لەئاستی رێگەپێدراو بەپێی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە