کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

.

04:19 PM - 18/09/2020

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق تۆماركردنی 4 هەزار و 305 توشبووی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنای لە 24 سەعاتدا راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە بەتۆماركردنی ئەو ژمارەی تووشبووانە ، ژمارەی تووشبوان بۆ 311 هەزار و 690 كەس بەرزبۆتەوە، تەندروستی و ژینگەی عیراق ئەوەشی خستەڕوو هەر لەو 24 سەعاتەدا 76 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە بۆ 8 هەزار و 408 كەس بەرزبۆتەوە ، هاوكات 4 هەزار و 205 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و   كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە عیراق كە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 245 هەزار و 305 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە