کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەیڵ دەگەڕێتەوە ریزی یانەی تۆتنهام

.

03:59 PM - 18/09/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید  جارێكی تر  دەگەڕێتەوە خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا و یاریی بۆ یانەی تۆتنهام دەكات  یاریزانی ناوبراو لەنێوان ساڵانی 2008 تا 2013 لەیانەی تۆتنهام بووە  و بەگرانترین بۆندی ئەو كاتە پەیوەندی بەیانەی شاهانە كردووە و تائێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداریی لە 251 یاریدا كردووە و توانیویەتی 105 گۆڵ تۆمار بكات  بەڵام بەهۆی گرنگی نەدانی زێدانی راهێنەر بەو یاریزانە و دوورخستنەوەی لەپلانەكەی بریاری رۆیشتینداوە  لەمبارەیەوە جۆناسان بارنیتی بەرێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە وێڵزییە  ئاشكرایكردووە پەیوەندیكردنی گاریس بەیل بە ریزەكانی تۆتنهام یەكلایی بۆتەوە   و بۆندەكەش بەشێوەی خواستن دەبێت و بۆ ماوەی یەك وەرز و ئەگەری نوێكردنەوەی نیە و یانەی تۆتنهامیش نیوەی موچەی ساڵانە بەو یاریزانە دەدات   هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەیڵ خاوەن و موچەیەكی زۆرە و بەرپرسانی یانەمەدریدیەكە  بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دورستیكردووە هەوڵی دەستبەرداربوونیان لە تواناكانی  داوە و  و بەو بۆندە رازی بوون  شایەنی باسە گاریس بەیل دوێنێ سەردانی مەشق و راهێنانی میرینگی كردووە ماڵئاوایی لە بەشێكی یاریزانانی یانەكەی كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە