کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی دۆسیەیەكی گرنگی لە دادگای ئیسپانیا بردەوە

.

03:57 PM - 18/09/2020

دوای ركابەرییەكی زۆر لەگەڵ دادگاكانی ئیسپانیا كە ماوەی 9 ساڵی خایاند دواجار لێونێل میسی ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانە كەتەلۆنیەكە دۆسیەیەكی گرنگی لە دادگای ئیسپانیا بردەوە و یاریزانی ناوبراو لەتونایدا دەبێت ناوی خۆی وەك براندێكی بازرگانی بەكاربهێنێت  بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە : كێشەكە لە ساڵی 2011 دەستپێكرد كاتێك ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە داوای كردبوو ناوی وەك براندێكی بازرگانی لە كاڵایەكی بەرهەمە وەرزشەكان بەكاربهێنرێت بەڵام كۆمپانیایەكی بواری پاسكیلسواری بەناوی ماسی سكاڵایەكی لەسەر میسی تۆمار كردبوو بەوەی لێكچوونێكی زۆر لە نێوان ئەو دوو ناوەدا  هەیە كە ئەمەش كڕیارانی هەردوو براندەكە نیگەران دەكات  دوای هێنان و بردنێكی زۆر دادگای ئیسپانیا سكاڵاكەی كۆمپانیا پاسكیلسوارییەكەی رەتكردەوە و رێگەی بە میسی دا ناوی وەك براندێكی بازرگانی بەكار بهێنێت  بەو پێیەی  یاریزانی ناوبراو ناوبانگێكی گەورەی لە جیهاندا هەیە و هیچ تێكەڵبوونێك لە نێوان ئەو دوو ناوەدا نابێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە