کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شیفیڵد یونایتد بە لێدانی یەكلاكەرەوە بەربەستی بێرنلی تێپەڕاند

.

03:49 PM - 18/09/2020

دەچینە ئینگلتەرا و لە دریژەی یارییەكانی جامی رابیتەی موحتەریفەكان ناسراو بە كاراباو كەپ  و لە میانی ركابەرییەكانی قۆناغی دووەمی ئەو جامە یانەی بێرنلی لە یاریگای تیرف مۆری تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی شیفیڵد یونایتد كرد  هەرە لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی یانەی میوان بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 4 گۆڵێكیان لە رێگەی دیڤید ماكۆدریگەوە تۆماركرد و ئەو گێمەیان بەسوودی خۆیان تەواو كرد  لە گێمی دووەم یاریزانانی یانەی میواندار باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 67 ماتی فیدرا گۆلێكی بۆ تۆمار كردن و ئەنجامی یاریەكەی هاوسەنگكردەوە و لە كاتی یاسایی یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسانبوون  دواتر هەردوو یانە پەنایان بردە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان و تیادا بێرنلی بە ئەنجامی پێنج لێدان بە بە 4 لێدان بردنەوەی تۆمار كرد و سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە