کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاریەكی دواخراودا مارسیلیا بەرامبەر سانت ئیتیان دۆڕا

.

03:45 PM - 18/09/2020

لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولی یانەكانی فەرەنسا یانەی مارسیلیا لە نێو یاریگای ڤیلیدرۆمی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی سانت ئیتیان كرد  هەرچەندە مارسیلیا لە هەفتەی رابردوو پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی دووچاری شكست كرد  بەڵام لەم یارییەدا بەو ئاستەی لێی چاوەروان دەكرا دەرنەكەوت و لە دوای تەنها  6 دەقیقە یاریكردن گۆلێكی لە لایەن رۆمان هامۆما لێكرا و ئەو گێمەش بەو تاكە گۆڵە بەسوودی یانەی میوان كۆتای هات  لە گێمی دووەمیش یاریزانانی یانەی میوان باشتر بوون و لە دەقیقەی 75 دینیس بوانگا گۆلێكی تری بۆ سانت ئیتیان تۆماركرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی  بێ بەرامبەر بەسوودی یانەكەی تەواو كرد  بەم بردنەوەیەش سانت ئیتیان چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی یانەكانی فەرەنسا و خاوەنی 9 خاڵە و مارسیلیاش بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە