کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توتنهام بە زەحمەت بردنەوەی بەرامبەر لۆكۆمۆتیڤ دەستبەركرد

.

03:43 PM - 18/09/2020

هەر لە درێژەی یارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا لیگ یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لۆكۆمۆتیڤ بلۆدیڤی بوڵگاری  هەرچەندە لە گێمی یەكەم گۆڵ تۆمار نەكرا ... بەڵام لە گێمی دووەمی یارییەكە ئاست بەرزییەكی زۆری بە خۆوە بینی و لە دەقیقەی 71جۆرجی مێنچێڤ بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و گۆڵی یەكەمی بەخشییە یانە بولگارییەكە  لە دەقیقەی 78 ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بەسوودی یانە لەندەنییەكە هەژمار كرد و  كارتی سووری بەرووی هەریەك لە كارا گرین و دینیس ئەلمێدا بەرزكردەوە  لای خۆشیەوە هاری كەین سەركەوتووانە لێدانەكەی جێبەجێكرد و ئەنجامەكەی لەبەرژەوەندی توتنهام یەكسانكردەوە  دوای تەنها 5 دەقیقە لەو گۆڵە تانگی ندۆمبیلی گۆلێكی تری بۆ یانە ئینگلیزییەكە تۆماركرد و ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەسوودی توتنهام بووە ناونیشانی كۆتایی یاریییەكە  بەم بردنەوەیەش توتنهام هۆتسبێر بلیتێكی سەركەوتنی بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا لیگ یەكلایی كردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە