کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوەبوو

.

03:41 PM - 18/09/2020

یارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنی ئەوروپا لیگ دەستی پێكرد و لە یەكێك لە یاریەكانی ئەو قۆناغەدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی  یانەی شامرۆك رۆڤەرزی ئێرلەندی و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لێبردەوە  گێمی یەكەمی یاریەكە بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بە سوودی یانە ئیتاڵییەكە كۆتایهات و گۆڵەكەش لە دەقیقەی 23 زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە لێدانێكی بەهێز لە ناو هێڵی سزا تۆماری كرد  لە گێمی دووەمیش هاوشێوەی یەكەم باڵادەستی یاریزانانی رۆسۆنێری درێژەی كێشا و لە دەقیقەی 67 هاكان كالهانۆگلۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و جیاوازییەكەی بۆ دوو ئەوەندە بەرزكردەوە  هەرچەندە یاریزانانی یانەی میوان دوای ئەو دوو گۆڵە ویستیان ئەنجامی یارییەكە هاوسەنگ بكەنەوە بەڵام تا فیكەی كۆتاییی ناوبژیوان هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر ئەنجامی یارییەكە نەهات و میلان سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە