کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەبابی ئەهلی بردنەوەی بەرامبەر خودرۆ دووبارەكردەوە

.

03:39 PM - 18/09/2020

هەر لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگی ئاسیا و لە میانی ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دووەم یانەی شەبابی ئەهلی دوبەی ئیماراتی لە یاریگای جنوب رووبەرووی یانەی شاهر خۆدرۆی ئێرانی بۆوە و یاریەكەشی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە  لە گێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵەكانیان بۆ تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتن چڕكردەوە بەڵام سەركەوتوونەبوون و ئەو گێمە چۆن دەستی پێكردبوو هەربەو شێوەیە كۆتایی هات  لە گەڵ دەسپێكی گێمی دووەم یاریزانانی یانە ئیماراتیەكە كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و دوای لە دەستدانی چەند هەلێكی گۆڵ تۆماركردن دواجار پیدرۆ كۆندی كۆتایی بە چاوەروانیەكان هێنا و لە دەقیقەی 83 تاكە گۆڵی یانەكەی تۆمار كرد و بردنەوەی یانەكەی بە گۆلێكی بێ بەرامبەر مسۆگەر كرد  بەمەش یانەی ئەهلی شەبابی دوبەی ئیماراتی بردنەوەی بەرامبەر یانە ئێرانیەكە دووبارەكردەوە و بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەی سەركەوت و یانە ئێرانیەكەش لە چوار یاریدا شكستی هێنا  و هیچ خالێكی كۆنەكردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە