کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیلال پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی كرد

.

03:36 PM - 18/09/2020

لە لایەكی ترەوە و هەر لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگی ئاسیا و لە میانی ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دووەم یانەی  هیلالی سعودی و پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی لە یاریگای جنوب بەرامبەر یانەی باختاكۆری ئۆزبەكستانی یاری كرد  بە درێژایی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر چڕكردەوە و زۆریش نزیكبوون لەوەی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن  بەڵام لەسەرجەم هەوڵەكانیان شكستیان هێنا و سەرەنجام تۆڕی گۆڵەكان بە خاوێنی مانەوە و یارییەكەش چۆن دەستی پێكرد بوو هەربەو شێوەیە و بەیەكسانبوونی هەردوو یانە بە بێ تۆمار كردنی گۆڵ كۆتایی هات  بەم ئەنجامەش یانەی هیلالی سعودی كۆی خاڵەكانی بۆ 10خاڵ بەرزكردەوە و پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی كرد و یانەی ئۆزبەكستانیەكەش بە كۆكردنەوەی 7خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە