کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شورتەی عیراقی لە ئەهلی سعودی بردەوە

.

03:34 PM - 18/09/2020

لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگی ئاسیا و لە میانی ركابەرییەكانی كۆمەڵەی یەكەم یانەی شورتەی عیراقی لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی رووبەرووی یانەی ئەهلی سعودی بۆوە  هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی یانەی عیراقیەكە بەهێرشبردن دەستیان پێكرد و مەترسیان لەسەر گۆڵی یانە سعودییەكە دروست كرد تا لە دەقیقەی 14و لە رێگەی كۆرنەرێكەوە سەعد ناتق بە لێدانێكی سەر تۆڕی گۆڵی ئەهلی هەژاند و ئەو گێمەی بەو تاكە گۆڵە بەسوودی شورتە تەواو كرد  لەگەڵ دەسپێكی گێمی دووەم یاریزانانی ئەهلی باشتربوون و لە دەقیقەی 56و بەهەولێكی تاكە كەسی محەمەد مجحد گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد و ئەنجامی یاریەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا  دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانە عیراقیەكە ریزەكانی خۆیان رێكخستەوە و لە ئەنجامی هێرشێكی رێكخراودا و لە دەقیقەی 65 مازن فەیاز گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و بردنەوەی بۆ یانە عیراقیەكە مسۆگەركرد  بەم بردنەوەیەش شورتە كۆی خاڵەكانی بۆ 4 خاڵ بەرزكردەوە وبۆ پلەی دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەی سەركەوت و هیواكانی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بوژاندەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە