کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیران داوا دەكات عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانی بپارێزێت

.

12:39 PM - 18/09/2020

سەعید خەتیب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كەلەبەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئیرانیەكان، راشیگەیاند هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاوڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاوو زیادیكردووە، هاوكات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوایكرد حكومەتی عیراق ئاسایشی هاوڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند ئەركی هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و رێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە