کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنای تۆماركرد

.

12:37 PM - 18/09/2020

لەفەرەنسا بەرزترین رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژێكدا تۆماركرا لەو كاتەوەی ئەو ڤایرۆسە سەریهەڵداوە ، وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا بڵاویكردەوە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژی پێنج شەممەدا گەیشتۆتە 10 هەزار و 593 تووشبوو و بەوەش كۆی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە زیاتر لە 454 هەزار كەس.
هاوكات 50 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەفەرەنسا تۆماركراوە و كۆی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە گەیشتۆتە زیاتر لە 31 هەزرا قوربانی.
بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا لەحەوت رۆژی رابردوودا نزیكەی ملیۆنێك و دوو سەد هەزار پشكنینی كۆرۆنا كراوە و لە5%ی پشكنینەكان ئەرێنی بووە و ئەو زیادبوونەش دوای ئەوەدێت حكومەتی فەرەنسا بڕیاریدا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیان بەردەست بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە