کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنج وڵاتی تر بیرلە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەكەنەوە

.

12:35 PM - 18/09/2020

كۆشكی سپی ئەمریكا، بڵاوی كردەوە كە پێنج وڵاتی تر كە سیانیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دووانیان لە دەرەوەی ناوچەكەن زۆر نزیكن لەوەی لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.
مارك میدۆوس سكرتێری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمپینی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە گرنگیی رێككەوتنەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نێوان ئیمارات و بەحرەین كرد لەگەڵ ئیسرائیلدا و رایگەیاند پێنج وڵاتی تر بە جددی بیر لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانەش سیانیان لە ناوچەكەن و دووانیشیان لە دەرەوەی ناوچەكەن، بەڵام ئاماژەی بە ناوی وڵاتەكان نەكرد
لە لایەكی ترەوە، میدۆوس باسی لەوە كرد كە ترەمپ سەردانی نیویۆرك ناكات بە مەبەستی پێشكەش كردنی وتارەكەی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە رۆژی سێ شەممە سازدەكرێت، بەڵكو  لە كۆشكی سپیەوە وتارەكەی پێشكەش دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە