کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ عەلی عەریف حەمید دەكات

.

09:29 AM - 18/09/2020

برای بەڕێزم كاك عەلی عەریف حەمید

بە خەمێكی یەكجار قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی و جوانەمەرگ بوونی كاكە (شاسوار)ی كوڕتم بیست، كە بە كارەساتێكی دڵتەزێن لەوڵاتینەرویج كۆچی دوایی كرد.
بۆ ئەم خەمە قووڵەو لەدەستدانی كاكە شاسواری جوانەمەرگ پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم دەردەبڕم، لەدەستدانی ڕۆڵەو جەرگسووتان ئازارێكی یەكجار قووڵەو هەموو كەس بەرگەی ناگرێ، مێژووی پڕ قارەمانێتی جەنابت زاڵبوون بەسەر ئەم خەمەمان پێ دەڵێ،هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات وكۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە