کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەم ساڵح: پەلەبكرێت لەئاسیكردنەوەی دۆخی كەركوك

.

07:37 PM - 17/09/2020

لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ وەفدێكی پیاوماقوڵان و سەرۆك عەشیرەتەكانی كەركوكدا ، دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق تەئكیدی لەسەر پێویستی چارەسەركردنی دۆخی ئێستای كەركوك كردەوە بەشێوەیەك كە لە چوارچێوەی دەستووردا بێت و  پێكەوەژیان بۆ پێكهاتەكانی ئەو پارێزگایە فەراهەم بكات.
سەرۆك كۆمار دۆخی داسەپاوی سەر پارێزگای كەركوكی رەتكردەوە و راشیگەیاند پێویستە دۆخی كەركوك لە ڕێگای دەستوور و رای خەڵكە رەسەنەكەیەوە چارەسەر بكرێت , ئاماژەی بەوەشكرد كە خەڵكی كەركوك لە رابردوودا بەهۆی رێوشوێنی زۆرەملێ و گەندەڵی و پشتگوێ خستن و بەربەستە ئەمنیەكان و دۆخی داسەپێنراوەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە ، راشیگەیاند گفتوگۆ و دیالۆگی جدی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی كەركوكیانە كە بنەماكەی پشت بەستنە بە دەستوور و سەقامگیری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و دوور لە سیاسەتی سەپێندراو بۆ كەركوكیەكان زامن دەكات.
لە بەرامبەردا وەفدەكەی كەركوك سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد كە لەخەمی كەركوكیەكاندایە و چاودێری دۆخی كەركوك و دانیشتوانەكەی دەكات و دواتریش وەفدەكە كورتەیەكی لەسەر كێشەو گرفتەكانی كەركوك خستە بەردەم سەرۆك كۆمار و سەرۆك كۆماریش بەڵێنی چارەسەركردن و یەكلایی كردنەوەی كێشەكانیانی پێ راگەیاندن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە