کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە سێ یاداشتی ئاراستەی بەغداو هەرێم و فراكسیۆنە كوردییەكان كرد

.

06:54 PM - 17/09/2020

پارێزگاری هەڵەبجە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەكە سێ‌ یاداشتی ئاڕاستەی حكومەتەكانی ناوەند و هەرێم و نوێنەرانی كورد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كرد و تێیدا داوای كردووە مامەڵەی ئیداری لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بكرێت ، چونكە هەڵەبجە بەناسنامەی هەموو قوربانی و تراجیدیاكانی  عیراق و هەرێمە و ئەركی هەمووانە بەدەم بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانەوە بێن ،پارێزگای هەڵەبجە لەیاداشتەكاندا داوای  چارەسەر كردنی گرفتە ئیدارییەكان و كردنەوەی مەرزەكان و  فەرمانگە فیدراڵیەكان و قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی هەڵەبجە و چەندین بابەتی تری  كردووە.

gf2Mu8gf7_Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە