کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو هەزار و 815 توشبوی تری كۆرۆنا لە ئێران تۆماركرا

.

06:34 PM - 17/09/2020

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنای لەوڵاتەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتدا دوو هەزار و 815 تووشبووی تری كۆرۆنا لە سەرانسەری ئێراندا تۆماركراون ، بەوەش ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 413 هەزار 149 كەس ، راشیگەیاند هەر لەو 24 سەعاتەدا 176 كەسی تر بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 23 هەزار و 808 كەس ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە  353 هەزار و 848 توشبوو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام سێ هەزار و 768 كەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە