کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كاری عیراق قەرزی دارایی بە بێكاران دەدات

.

05:12 PM - 17/09/2020

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند: كە لەماوەكانی رابردودا و بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی گەنجان و كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری ، زیاتر لە 45 هەزار مامەڵەی پێدانی قەرزی داراییان بە بێكاران ئەنجامداوە.
لەوبارەیەشەوە ، (رائد جەبار باهز )بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارو راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاورباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند،: كە فەرمانگەكەیان ئامادەكاری بۆ پلانێك كردوە، تاوەكو لە رێگەیەوە بتوانرێت ساڵانە هەلی كار بۆ نزیكەی 20 هەزار بێكار برەخسێنرێت، ئەویش لەرێگەی كردنەوەی خولی پیشەیی و بەرزكردنەوەی تواناكانی كاركردن و پێدانی قەرزی دارایی شایستەوە ،بۆ ئەوەی بتوانن ببنە خاوەنكاری خۆیان و بژێویانی پێ دابین بكەن.
وتیشی: ئەو كەسانەی داوای رەخساندنی هەلی كار دەكەن ، ناوەكانیان لە فەرمانگەكەیان تۆماردەكرێت و پێناسیان بۆ دروست دەكرێت و ناویان لە سیستمی ئەلیكترۆنی داتاو زانیاریەكاندا داغڵ دەكرێت، كە كەسی بێكار دەتوانێت لەرێگەی ئەو پێناسەوە لە ئیمتیازاتەكانی وەزارەتی كار و خول و پرۆژەكانی سوودمەندبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە