کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد

.

04:06 PM - 17/09/2020

یانەی پاریس سان جێرمان دوای دوو شكستی لە سەر یەك سێ خاڵی لەخولی یانەكانی فەرەنسا بەدەستهێنا.
لەیارییەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمدا كە بەهۆی گەیشتنە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو، هەردوو پاریس سان جێرمان و میتز بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا بەتایبەت پاریس سان جێرمان، بەڵام لە گێمی یەكەم ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نەهات و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یاریزانانی پاریس سان جێرمان باڵادەستبوون و باشتر دەركەوتن، سەرەڕای ئەوەی لەدەقیقەی 65 عەبدو دیالۆی یاریزانی پی ئێس جی بە كارتی سوور كرایە دەەرەوە و بەپیشاندانی ئاستێكی بەرز سەرجەم ئامادەبوونیان سەرسام كرد بە تایبەت كە بە 10 یاریزانەوە یاریان دەكرد، لە كاتی زیادكراودا یانەی پاریس سان جێرمان باشتر دەركەوت و گۆڵێكی گرنگی و بەنرخیان تۆماركرد، سەرئەنجام یانەی پاریس سان جێرمان یارییەكەی بەو تاكە گۆڵە بردەوە و بووە یەكەم سەركەوتنی یانەكە لەوەرزی نوێدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە