کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سزایەكی قورس بەسەر یاریزانانی پاریس و مارسیلیا سەپێندرا

.

04:04 PM - 17/09/2020

یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا سزایەكی قورسی  نەیمار دا سیلڤای یاریزانی پاریس سان جێرمان و چەند یاریزانێكی تر سەپاند.
لەمیانی یاریی كلاسیكۆی خولی یانەكانی ئەو وڵاتەدا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مارسیلیا بەیەكگەیشتن، لەدوا ساتی یارییدا گرژی و ئالۆزی دروست بوو، بەو هۆیەوە ناوبژیوان نەیمار و لیاندرۆ پاریدیس و كۆرزاوای لەپی ئێس جی و جۆردان ئیمافی و داریۆ بینیدیتۆی یاریزانانی مارسیلیای بەكارتی سوور كردە دەرەوە.
لەدوای  لێكۆڵینەوە بەتایبەت كە نەیمار باس لەوە دەكات ئەلڤارۆ گۆنزالێز ووتە و كردەوەی رەگەزپەرستی بەرامبەر بەكارهێناوە، بۆیە چەند سزایەكی قورسی بەسەر یاریزاناندا سەپاند.
نەیمار لەدوو یاریدا راگیرا و سزا درا، لایڤین كورزاوا لەشەش یاریی و جۆردان ئیمافی یاریزانی مەرسیلیا لەسێ یاریی راگیران.
 هەروەها لیاندرۆ پاریدیسی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانە پاریسییەكە لەدوو یاریدا سزا دراوە و ناتوانێت لەگەڵ یانەكەی بەشدار بێت.
 لەمبارەیەوە یەكێتی ناوبراو رایگەیاندووە: دوای هەڵسەنگاندنی رووداوەكان و لێكۆڵینەوە ئەو بڕیارانەیان داوە، بەتایبەت هەر لەسەرەتای یارییەوە نەیمار بە ناوبژیوانی چوارەمی رایگەیاندووە ئەگەر ئەو كردەوە رەگەزپەرستیانە رانەگرن ئەوا لە یاریگا دێتە دەرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە