کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا دواخران

.

04:02 PM - 17/09/2020

رابیتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا یارییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگای دواخست و وادەیەكی نوێی بۆ بەرێوەچوونی یارییەكان دیاریكردووە.
خافیێر تیباسی سەرۆكی رابیتەی لالیگا ئاشكریكردووە: رۆژی 19ی ئەم مانگە یارییەكانی جەولەی دووەم دەستپێدەكات و سێ یاریی لەو رۆژە ئەنجامدەدرێن كە یانەكانی ڤیاریاڵ و ئیبار بەیەكدەگەن و خیتافی- ش رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە. یارییەكی تر لەنێوان یانەكانی ئۆساسۆنا و سێڵتاڤیگۆ بەرێوەدەچێت.
هەروەها لەهەفتەی دووەمەوە یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەست بە یارییەكانی وەرزی نوێ دەكات و رۆژی 20ی ئەم مانگە یەكەم یاری لەوەرزی نوێدا بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد دەكات.
هەروەها سێ یاریی لەهەفتەی دووەم دواخراون كە یارییەكانی بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیك بلباو لە گەڵ لیڤانتی و ئەتڵەتیكۆ مەدرید و یارییەكی نێوان هەردوو یانەی ئالچی و سیڤیلیە، هۆكارەكەشی بۆ بەشداریكردنی چەند یانەیەك دەگەرێتەوە لەقۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو ئەوروپا لیگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە