کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لەدووەم یاریدا سەركەوتوو بوو

.

03:59 PM - 17/09/2020

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێی خول و پاڵەوانێتییەكان بەردەوامەو لەدووەم یاریی دۆستانەدا سەركەوتوو بوو، ئەمەش دوای ئەوەی لەیاریگای یۆهان كرۆیف رووبەڕووی یانەی جیرۆنا بووەوە.
یاریزانانی بەرشەلۆنە لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 21 فیلیپ كۆتینهۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن و لەدوا ساتی گێمی یەكەمیش لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد.
 لەگێمی دووەم هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو، لەدەقیقەی 46 خۆرخێ زاباران گۆڵی یەكسانبوونی بە جیرۆنا بەخشی و باشتر دەركەوتن، بەڵام لەدوی ئەو گۆڵە یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 49 لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد، تا دوا فیكەی ناوبژیوانیش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، لەكۆتاییدا بەرشەلۆنە یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە، كە دووەم یاریی دۆستانەیە براوە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە