کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەیڵ دەگەڕێتەوە ریزی یانەی تۆتنهام

.

03:57 PM - 17/09/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە: گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، جارێكی تری دەگەڕێتەوە خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەراو یاریی بۆ یانەی تۆتنهام دەكات.
یاریزانی ناوبراو لەنێوان ساڵانی 2008 تا 2013 لەیانەی تۆتنهام بووەو بەگرانترین بۆندی ئەو كاتە پەیوەندی بەیانەی شاهانە كردووەو تائێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداریی لە 251 یاریدا كردووە و توانیویەتی 105 گۆڵ تۆماریكات، بەڵام بەهۆی گرنگیدانی زێدانی راهێنەر بەو یاریزانە و دوورخستنەوەی لەپلانەكەی بریاری رۆیشتینداوە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردووە: تۆتنهام تارادەیەكی زۆر لەگەڵ ئەو یاریزانە رێككەوتوەو دەیەوێت لەمیركاتۆی هاوینە بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات، بۆندەكەش بەشێوەی خواستن دەبێت و بۆ ماوەی یەك وەرز بەبێ هیچ بڕە پارەیەك، تەنیا یانەی تۆتنهام موچەی ساڵانە بەو یاریزانە دەدات، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەیڵ خاوەن موچەیەكی زۆرە و بەرپرسانی یانەكە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دورستیكردووە هەوڵی دەستبەرداربوونی دەدات و بەو بۆندە رازی بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە