کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هێرشێكی داعشدا 3 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

.

10:47 AM - 17/09/2020

تیرۆرستانی داعش لەنزیك گوندی بەشیر هێرشیانكردە سەر بازگەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی و بەهۆی هێرشەكەشەوە سێ چەكداری حەشد كوژراون.
لەو بارەیەوە ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو لەنزیك گوندی بەشیر تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامی هێرشەكەدا سێ چەكداری حەشد كوژراون كە سەر بە لیوای 16ی حەشدن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە