کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی خێزانە كوردەكەی بەغدا گەیشتەوە سلێمانی

.

10:36 AM - 17/09/2020

تەرمی ئەندامانی خێزانە كوردەكەی لەبەغدا شەهیدكران گەیشتەوە سلێمانی و بڕیارە لەگۆڕستانی سەیوان بەخاكبسپێبردرێن.

تەرمی ئەو خێزانە كوردەی لەبەغدا بەشێوەیەكی دڕاندانە شەهیدكران، لەبەغداوە گەرێنرانەوە سلێمانی و بڕیاریشە لە رێوڕەسمێكی شایستەدا تەرمی هەرسێكیان كە لە باوك و خێزانەكەی و كچێكی پێكهاتوون بەخاكبسپێردرێن.

دوای ئەو رووداوە دڕاندانەی لەناوچەی مەنسوری بەغدا روویدا و بەهۆیەوە خێزانێكی كورد كە لە سێ كەس پێكهاتوون شەهیدكران، رووداوەكە كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق هێزە ئەمنییەكانی راسپاد بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری رووداوەكە.

دوێنیش تاوانبارەكە لەڕێی زانیارییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە لە هەولێر دەستگیركرا و شەوی رابردووش لەڕێی فڕۆكەیەوە هێزێكی تایبەتی عیراق گەڕاندیانەوە بەغدا.

تاوانبارەكە دانی بەوەدا نابوو كە بۆ داواكردنی پارە چوەتە ماڵی خێزانە كوردەكە و لەگەڵ سەرۆكی خێزانەكە بوەتە دەمەقاڵێی و دواتر بە چەقۆ هاوسەر و خێزانەكەی كوشتوە و دوای گەڕانەوەشی كچەكەی كوشتوە و پارەو مۆبایلی ئەندامانی خێزانەكەی بردوە و بەرە و هەولێر هەڵاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە