کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ى.ن.ك: شەهیدكردنی خێزانە كوردەكە تاوانێكی قێزەونە

.

10:19 AM - 17/09/2020


بە داخ و نیگەرانیەكی زۆرەوە، هەواڵی تاوانی بە ناهەق كوشتنی تێكڕای ئەندامانی خێزانێكی كوردی نیشتەجێی شاری بەغدادمان پێگەیشت، كە پێكهاتبوون لە باوك و دایك و كچەیان.
لە كاتێكدا هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكار و خێزانی شەهیدکراوەکان دەردەبڕین، ئیدانەی ئەم تاوانە قێزەون و دڕندانە دەكەین، داوا لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین، هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە و تاوانباران دەستگیر بكەن و رووبەرووی دادگایان بكەنەوەو دوائەنجامی لێكۆڵینەوەش  لەسەر ئەو تاوانە بۆ ڕای گشتی عێراق ئاشكرا بكەن.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان
16/9/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە