کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی : دەستبەسەر سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەی قاچاغدا گیرا

.

09:20 PM - 16/09/2020

بێگەرد تاڵەبانی : دەستبەسەر سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەی قاچاغدا گیرا

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بوون لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت،ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵەكانیان بەردەوام بوو تا توانرا لە مەرزەكان دەستی بەسەردا بگرن،وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی لایەنە پەیوەندارەكانیشی كردووە  كە هاوكاربوون لەسەر پێدانی زانیاریی و دەست بەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیاران بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە