کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبونەوە

.

09:08 PM - 16/09/2020

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبونەوە         

لەشاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
لە كۆبوونەوەیەكەدا كە جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی پوختەیەكی دەربارەی دوایین بەرەوپێشچوونەكانی گفتوگۆی هەرێمی كوردستان  و حكومەتی عیراق خستەڕوو، تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو ‌ كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی گفتووگۆكردن بوو لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران تەئكیدیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و تەبایی بۆ تێپەڕاندنی كێشە و قەیرانەكان كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە