کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەپڵ سەعاتێكی زیرەك و ئایپادێكی نوێی نمایشكرد

.

06:09 PM - 16/09/2020

كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا سەعاتێكی زیرەك‌و ئایپادێكی نوێی نمایشكرد، بەڵام بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەكانەوە ئایفۆنی 12ی رانەگەیاند‌و زۆرینەی هەوادارانی بێئومێد كرد.
كۆنگرەی ساڵانەی كۆمپانیای ئەپڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كرا‌و تیایدا (تیم كوك) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ وتی: لە كۆنگرەی ئەمساڵدا دوو بەرهەمی نوێ دەخەنەڕوو كە ئەوانیش بریتین لە سەعاتێكی زیرەك‌و ئامێرێكی ئایپاد.
سەعاتە نوێیەكەی ئەپڵ ناوی (سێریس 6) ە‌و بەشێوەیەكی سەرەكی سەرنجی لەسەر لایەنی تەندروستی چڕكردۆتەوە، بەجۆرێك توانای پێوانەكردنی رێژەی ئۆكسیجینی بە تەنیا لە 15 چركەدا هەیە‌و نرخەكەشی 399 دۆلارە.
دووەم بەرهەمیش ئامێری نوێی (ئایپاد ئێر) بوو، كە تابلێتێكی نوێی زنجیرەكانی ئایپادە‌و لەسەر هەمان دیزاینی پێشوو دروستكراوەتەوە، بەڵام خێراییەكەی بە رێژەی لەسەدا 40 زیادیكردووە كە نرخەكەی 599 دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە