کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەرتی گەشتیاری جیهان زیانی نیو ترلیۆن دۆلاری لێكەوتووە

.

06:07 PM - 16/09/2020

رێكخراوی گەشتیاری جیهانی ئاشكرای دەكات: بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، كەرتی گەشتیاری جیهان تەنها لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیانی نیو ترلیۆن دۆلاری لێكەوتووە.
زوراب پۆلۆلیكاشڤیلی ئەمینداری گشتی رێكخراوی گەشتیاری جیهانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: بەهۆی داخستنی سنوورەكان‌و دانانی ڕێوشوێنی توند لەسەر گەشتیاران، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ژمارەی گەشتیاران بەڕێژەی لەسەدا 65 كەمیكردوە‌و كەرتی گەشتیاریش زیانی 460 ملیار دۆلاری لێكەوتووە، ئەمەش پێنج هێندەی ئەو زیانەیە، كە بەهۆی قەیرانی دارایی ساڵی 2009وە پێیگەیشتووە.
ئەمینداری گشتی رێكخراوی گەشتیاری جیهانی باسی لەوەشكردوە: پەتای كۆرۆنا زیانێكی زۆری لە كەرتی گەشتیاری داوە، بۆ ئەوەی گەشەكردنی ئەو كەرتەش بگاتەوە ئاستەكانی ساڵی رابردوو یەك بۆ 4 ساڵ دەخایەنێت، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەساڵی 2019دا كەرتی گەشتیاری جیهان بەڕێژەی لەسەدا 4 گەشەی كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە