کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ 120 هەزار لەپەماسی خستەناو دەربەندی ڕانیە

.

05:04 PM - 16/09/2020

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان 120 هەزار لەپە ماسی خرایە ناو دەریاچەی دەربەندی ڕانیە ‌و تەئكیدیشیكردەوە: بەرهەمهێنانی ماسی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردوە‌و لەسەدا 60ی خواستی بازاڕەكانی ناوخۆ پڕدەكاتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لە سەردانێكیدا بۆ شاری ڕانیە رایگەیاند: لە ماوەی رابردوو 180 هەزار پەنجە ماسیمان بەسەر پڕۆژەكانی ماسیدا دابەشكردوە‌و ئێستاش 120 هەزار لەپە ماسیمان خستە ناو دەربەندی رانیەوە.
وتیشی: بایەخی تایبەت بە پاراستن و زیادكردنی سامانی ماسی دەدەین ‌و ئێستاش بەرهەمی ناوخۆیی ماسی بەشی لەسەدا 60ی خواستی بازاڕ دەكات.

YYJ5mDVdR8E

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە