کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ ڕەخنە لە رێكخراوی بازرگانی جیهانی دەگرێت

.

04:56 PM - 16/09/2020

سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنە لە بڕیارێكی رێكخراوی بازرگانی جیهانی دەگرێت، كە دانانی زێدە باجەكانی ئەمریكای لەسەر هاوردەكانی چین بە نایاسایی لە قەڵەمدابوو.
دوێنێ دەستەی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكیەكانی سەر بە رێكخراوی بازرگانی جیهانی بڕیاریدا، ئەو زێدە باجەكانی ئەمریكا لەساڵی 2018وە بەبڕی 250 ملیار دۆلار خستویەتیەسەر هاوردەی كاڵاكانی چین نایاساییە‌و لەگەڵ رێساكانی بازرگانی جیهانی یەكناگرێتەوە.
هەروەها ئەو بیانوانەی ڕەتكردەوە كە حكومەتی ئەمریكا پێشكەشی كردبوون سەبارەت بە تێوەگلانی چین لە بابەتی دزینی خاوەندارێتی هزری ‌و گواستنەوەی تەكنەلۆژیا ‌و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.
لەو بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێش بەڕێكەوتنی بۆ ولایەتی پەنسلڤانیا بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: پێویستە شتێك بكەین سەبارەت بە رێكخراوی بازرگانی جیهانی، چونكە ئەوان رێگەیاندا چین لە سزاكانی ڕزگاری ببێت.

2tms-Y2OKRs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە