کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوڵاتیانی عیراق دووەم گەورەترین كڕیاری خانووبەرەی توركیان

.

04:50 PM - 16/09/2020

پەیمانگای ئاماری توركیا ئاشكرای دەكات: لە مانگی رابردوودا هاوڵاتیانی عیراق دووەم گەورەترین كڕیاری خانووبەرە بوون لە توركیا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیمانگای ئاماری توركیا بڵاویكردۆتەوە: لەمانگی ئابی ئەمساڵدا هاوڵاتیانی ئێران بە پلەی یەكەم هاتوون لە كڕینی خانووبەرە لە توركیا‌و 650 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە، لەدوای ئەوانیش هاوڵاتیانی عیراق بە پلەی دووەم دێن‌و 592 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە، بە پلەی سێهەمیش هاوڵاتیانی روسیان كە 366 یەكەیان كڕیووە، دواتریش هاوڵاتیانی ئەفغانستان‌و ئازەربایجان دێن.
هەروەها شاری ئیستانبوڵ بە یەكەم شاری توركیا دادەنرێت، كە لەلایەن هاوڵاتیانی بیانیەوە زۆرترین خانووبەرەی لێدەكڕدرێت، دوای ئەویش هەریەك لە شارەكانی ئەنتاڵیا‌و ئەنكەرە‌و مێرسین دێن.
پەیمانگای ئاماری توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە: لەمانگی ئابدا كڕینی خانووبەرە لەلایەن كەسانی بیانیەوە لەسەدا 8 زیادیكردوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە لە 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، كڕینی خانووبەرە لەلایەن بیانیەكانەوە لەسەدا 25 كەمبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە