کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دحێل شكستی بەشارقە هێنا و هیواكانی لەچامپیۆنس لیگی ئاسیا بۆ گەرایەوە

.

01:14 PM - 16/09/2020

  لەلایەكی ترەوە و لەیاریەكانی تری جەولەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا و لەركابەریەكانی كۆمەڵەی سێیەم   یانەی دحێلی قەتەری شكستی بەیانەی شارقەی ئیماراتی هێنا و یاریەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بردەوە   یاریزانانی دحێل بەبەهێزی دەستیان بەیاری كرد و دوای زنجیرەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك و پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە 4 دەقیقە گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنیان لەرێگەی ئەلمەعز عەلی عەبدوڵا تۆمار كرد و ئەو گێمەش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو   لەسەرەتای گێمی دووەمیشدا هێرشەكانی یانە قەتەریەكە بۆ سەر گۆڵی یانەی شارقە بەردەوام بوو    لەدەقیقەی 51 رامین رەزائیان گۆڵی دووەمی ئەو یانەیەی تۆمار كرد   دوای ئەوە یانەی شارقە فشارەكانی لەسەر گۆڵی یانەی بەرامبەر چڕ كردەوە و بەو هۆیەوە و لەدەقیقەی 58 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژمار كردن و ئیگۆر كۆرۆنادۆ سەركەوتووانە جێبەجێی كرد و گۆڵی یەكەمی پێ تۆمار كرد   بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ رزگار بوون لەشكست و سەرەنجام یانەی دحێل یاریەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە خاڵەكانی كردە 6 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەدوای  تەعاونی سعودی پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە  بەڵام شارقە بەیەك خاڵەوە لەپلەی چوارەم دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە