کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری نێوان سەد و عەین بەیەكسان بوون كۆتایی هات

.

01:13 - 16/09/2020

لەچوارچێوەی یاریەكانی جەولەی سێیەمی ركابەریەكانی كۆمەڵەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا   هەردوو یانەی عەینی ئیماراتی و سەدی قەتەری بە 3 گۆڵ یەكسان بوون   یاریەكە لەیاریگای جاسم بن حەمەدی تایبەت بەیانەی سەد بەرێوە چوو   لەدوای 5 دەقیقە یاریكردن  لابا كۆدگۆ  بەربەستی یەكسان بونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی عەینی تۆمار كرد   لەبەرامبەردا ولەدەقیقەی 35 ئەكرەم حەسەن عەفیف گۆڵێكی بۆ سەد تۆمار كرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە   بەڵام خۆشی ئەو یەكسان كردنەوەیە زۆر درێژەی نەكێشا و لەدەقیقەی 38 یانەی عەین گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی لەرێگەی ئیسلان خان تۆمار كرد و گێمی یەكەم بەپێشكەوتنی عەین بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك تەواو بوو   لەگێمی دووەم تیپەكەی چاڤی هیرناندیزی ئەستێرەی پێشوی بەرشەلۆنە بەبەهێزی دەستیان بەیاری كرد و لەدەقیقەی 55 و لەرێگەی سانتی كازۆرلای  یاریزانی پێشوی ڤیاریاڵ گۆڵی دووەم و یەكسان كردنەوەیان تۆمار كردەوە   دواتر و لەدەقیقەی 60 بەغداد بو نەجاح گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی سەدی تۆمار كرد   بەڵام لەدوای 7 دەقیقە لەو پێشكەوتنە بوعلام خوخی یاریزانی سەد بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان كرد و ئەنجامەكەی بۆ عەین یەكسان كردەوە   لەكۆتایدا یاریەكە بەیەكسان بون و بە3 گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات   بەو ئەنجامە سەد بە5 خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە و عەین یەكەم خاڵی كۆكردەوە لەپلەی كۆتایی ریزبەندی دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە