کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیل بە چەند مووشەكێك وەڵامی هێرشی بزووتنەوەی حەماسی دایەوە

.

12:02 PM - 16/09/2020

ئیسرائیل بە چەند مووشەكێك وەڵامی هێرشە مووشەكییەكانی بزووتنەوەی حەماسی فەلستینی دایەوە كە بە وتەی چاودێران لە بەرامبەر ئیمزاكردنی هاوپەیمانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراوە.
لەوباروە تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا لە ئیسرائیل رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی دوو مووشەك كە لە فەلەستینەوە ئاراستە كراوە دوو كەس برینداربوون و چەند زیانێكی مادیش كەوتۆتەوە.
لایخۆیەوە حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاند: بە مووشەك بۆسەر كەرتی غەززە وەڵامی هێرشەكەی حەماسیان داوەتەوە و راشیگەیاند: ئەگەر هەر هێرشێك لە لایەنە غەزەوە بكرێتە سەر ئیسرائیل ئەوە بە چەند هێندە وەڵام دەدرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە