کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دادی ئەمریكا لێپێچینەوە لە بۆڵتۆن دەكات

.

11:10 AM - 16/09/2020

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە ، وەزارەتی دادی ئەمریكا دەستی بەلێكۆڵینەوە لە ئەو كتێبەكردووە كە لەلایەن جۆن بۆڵتۆنەوە دەربارەی ئیدارەی واشنتۆن لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاویكردۆتەوە و بەپێی زانیارییەكانیش لەو كتێبەدا كۆمەڵێك زانیاریی خراونەتەڕوو كە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەگەیەنێت و بۆ ئەو مەبەستەش بۆڵتۆن بەشێوەیەكی رەسمی بانگهێشتی لێكۆڵینەوە كراوە.
لەوبارەیەوە، ۆڵستریت جۆرناڵی–ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەپێی وتەی پارێزەری حكومەتی فیدڕاڵی ئەمریكا ، ئەو زانیارییانەی كتێبەكەی بۆڵتۆن لە خۆی گرتووە ، راستەوخۆ زیانی مەترسیداری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا هەبووە ، چونكە ئەو كتێبە كۆمەڵێك زانیاری نهێنی لەبارەی كۆشكی سپی ئەمریكا خستۆتەڕوو ، كە نەدەبوو ئاشكرا بكرێن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە