.
11:01 AM - 16/09/2020
ئه‌ندامانی خێزانێكی كورد له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له به‌غدا سه‌ربڕدران و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پاڵنه‌ری رووداوه‌كه دزی بووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه خێزانێكی كورد كه له دایك و باوك و كچێك پێكهاتوون كه ده‌رچووی به‌شی ده‌رمانسازییه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له به‌غدا سه‌ربڕدران.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه له ناوچه‌ی مه‌نسوریه‌ی به‌غدا بووه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری كوشتنی ئه‌و خێزانه كورده ئه‌وه بووه كه دز چووه‌ته سه‌ریان و پاڵنه‌ری سه‌ره‌ی روداوه‌كه "دزیكردن" بووه.
لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و تەرمی خێزانەكەشیان رەوانەی پزیشكی دادی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە