کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەیەكی ئەمریكا لە ئاسمانی ڤەنزوێلا خرایەخوارەوە

.

10:56 AM - 16/09/2020

فڕۆكەیەكی ئەمریكا لە ئاسمانی ڤەنزوێلا تێكشكێندرا , لەوبارەیەوە نیستور ریڤیرول وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا رایگەیاند فڕۆكەیەكی ئەمریكا كە ئاسمانی ڤەنزوێلای بەزاندووە و بە بێ‌ رێگە پێدانی پێشوەختە و بەشێوەیەكی نایاسایی لەگەشتدابووە لە هەرێمی زولیا لەلایەن سوپاوە تێكشكێنراوە و خراوەتەخوارەوە , وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا ئاماژەی بەوەشداوە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان فڕۆكەكە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری هەڵگرتبوو و هەڵگری تۆماری ئەمریكاش بووە.
لە مانگی تەمموزی ئەمساڵیشدا فڕۆكەیەكی هاوشێوە لە هەمان هەرێمی ڤەنزوێلا خرایەخوارەوە كە هەڵگری تۆماری ئەمریكا بوو , بەڵام دواتر ئەوە ئاشكرابوو كە فڕۆكەكە لەلایەن مافیاكانی بازرگانی بەماددە هۆشبەرەكان لە ڤەنزوێلا رفێنراوە و بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەكارهێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە