کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی یۆنان پەیامێك ئاراستەی توركیا دەكات

.

10:54 AM - 16/09/2020

كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنسووان پەیامێكی ئاراستەی توركیا كرد و رایگەیاند: هەركاتێك توركیا هەنگاوی بەرجەستەی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە جێبەجێكرد ، ئەو كات یۆنان ئامادەیە گفتوگۆ و دانوستانی جددی و راستەوخۆ لەگەڵ ئەنكەرە ئەنجام بدات.
سەرۆك وەزیرانی یۆنان تیشكی خستەسەر گرنگیی دەریای ناوەڕاست كرد بۆ ئاسایشی هەموو وڵاتانی ئەوروپا و تەئكیدیشیكردەوە كە وڵاتەكەی ئامادەیە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا ، هەوو رێكارێك بۆ سەركەوتنی گفتوگۆ و دانوستانەكان جێبەجێ بكات
كیریاكۆس میتسۆتاكیس تەئكیدیشیكردەوە هەنگاوە تاكلایەنەكانی توركیا لە روژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كاریگەری لەسەر بەرژەوەندییە ستراتیجییەكانی سەرجەم وڵاتانی یەكێتیی پەوروپا دەبێت و ئەو بەرژەوەندییانە دەخاتە مەترسییەكی گەورە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە