کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە سێ‌ یاداشت ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنەكان دەكات

.

10:41 AM - 16/09/2020

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو بە سێ‌ یاداشت كێشە و داواكارییەكانی پارێزگاكەی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات, پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا كە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو كە هاوكاتە لەگەڵ 21هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، سێ یاداشت ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت، لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری پارێزگاكە و كردنەوەی دەروازەیەكی بازرگانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە