کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە دەبێت بۆ بەكارهێنان

.

10:37 AM - 16/09/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی  لەگەڵ كەناڵێكی وڵاتەكەی تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەئكیدیكردەوە لە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا ، ڤاكسینەكە ئامادە دەبێت بۆ بەكارهێنان و ئەوەشی خستەڕوو  كە ئەو ڤاكسینە بەهۆی كاری زۆر و هەوڵێكی بێ وچانی لایەنە تەندروستییەكانی ئەمریكا و پشتیوانی ئیدارەی واشنتۆنەوە بەرهەمدەهێندرێت ، سەرۆكی ئەمریكا سەرجەم ئەو تۆمەتانەشی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن كە بەشێوەیەكی جددی مامەڵەی لەگەڵ مەترسییەكانی  ڤایرۆسی كۆرۆنا نەكردووە و وتی: سەرجەم ئەو تۆمەتانە دوورن لە راستییەوە و هەر لە سەرەتاوە فەرمانی بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكردووە كە رێكاری پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بگرنەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە