کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن: ترەمپ مافەكانی جەنگاوەرە دێرینەكانی پێشێلكردووە

.

10:32 AM - 16/09/2020

لێدوانە دژ بە یەكەكانی نێوان جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا جۆ بایدن لە دواین لێدوانیدا هێرشی توند كردەوە سەر ترەمپ و ئاماژەی بەوەدا ، لە 4 ساڵی رابردوودا ئیدارەی واشنتۆن بەشێوەیەكی شیاو و پێویست خزمەتی جەنگاوەرە دێرینەكانی ئەمریكای نەكردووە و بەڵكو بە تەواوی ماف و شایستەكانی ئەو جەنگاوەرانەی پشتگوێ خستووە، جۆ بایدن داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد وەك رێزێك بۆ قوربانیدانی جەنگاوەرە دێرینەكانی ئەمریكا ، لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیاندا ، پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ نەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە