کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ گروپی پەرلەمانتارانی گشت پارتەكانی بریتانیا بۆ دۆستایەتی گەلی كورد كۆبۆوە

.

08:40 PM - 15/09/2020

دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەركەوت محەمەد غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ گرووپی پەرلەمانتارانی گشت پارتەكانی بەریتانیا بۆ دۆستایەتی گەلی كۆبوونەوە كە پێكهاتبوون لە ڕۆبەرت هالفۆن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و گاری كێنت، سەرۆكی گرووپەكە.
لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسیەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە، بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی گەلی كورد و بەریتانیا بەگرنگیەوە باسی لێوەكرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەكانی هەردوولا بەتایبەت لە بوارەكانی تەندروستی و پەروەردەو ئاسایش.
دواتریش باس لەو ئاڵنگاریانە كرا كە ئێستا رووبەروی ناوچەكە بۆتەوە لەوانەش بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵ و پلانی پاشماوەكانی داعش. لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و كێشەی بودجە و مووچەی هەرێم كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەموو كێشەكان لەڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە