کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەعیراق زیاتر لەچوارهەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:35 PM - 15/09/2020

لە 24 سەعاتدا زیاتر لەچوار هەزار تووشبووی نوێ كۆرۆنا و هەشتا حاڵەتی گیان لەدەستدان لەعیراق تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا دواین ئاماری سەبارەت بەژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە 24 سەعاتدا بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە لە24 سەعاتدا چوار هەزار و 224 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لەعیراق 298 هەزار كەسی تێپەڕاند.
هاوكات ژمارەی ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا كە لە 24 سەعاتدا چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 4 هەزار و 214 كەس و كۆی چاكبووەكان گەیشتۆتە زیاتر لە 233 هەزار كەس ، هەر لە24 سەعاتدا 80 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەرتاسەری عیراق گیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی و بەوەش كۆی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە لەعیراق گەیشتۆتە 8 هەزار و 166 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە